سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە كوڕانی ئەنوەربەگی بێتواتە كرد

سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتیی سەرۆك بارزانی، بەشداری لە مەراسیمی ھێنانەوە و ناشتنی تەرمی خوالێخۆشبوو كرد


سەرۆك بارزانی، بۆ کۆچى دوایى سەردار ئەنوەر بەگى بێتواتە پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی كاك نەوزاد و براكانی و سەرجەم خانەوادەكەیان كرد.

ڕۆژی چوار شەممە 16ی ئۆكتۆبەری 2019، سەرۆك بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە نەوزاد ئەنوەربەگ كرد و بەبۆنەی كۆچی دوایی كاك سەرداری براگەورەیانەوە پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی كاك نەوزاد و براكانی و سەرجەم خانەوادەكەیان كرد.

ھەر ئەمڕۆ بەڕێز سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتیی سەرۆك بارزانی، لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەشدارییان لە مەراسیمی ھێنانەوە و ناشتنی تەرمی خوالێخۆشبوو سەردار ئەنوەربەگی بێتواتە كرد و پرسە و سەرەخۆشییان ئاراستەی خانەوادەكەیان كرد.