هەسەدە به‌رامبه‌ر شکاندنی ئاگربەست له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ هاتە دەنگ

رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێل كردووه‌

مسته‌فا باڵی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، هه‌سه‌ده‌ له‌ هه‌ژماره‌ی تاییه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتن له‌باره‌ی راگرتنی شه‌ڕ، به‌ڵام تۆپباران و بۆردومانكردنی ئاسمانی سوپای توركیا بۆ ‌سه‌ر شه‌ڕڤانان و خه‌ڵكی سڤیل به‌رده‌وامه‌ و نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رێكانی كراوه‌ته ‌ئامانج . 

به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده‌ ئاشكراشی كرد كه‌ توركیا هه‌ر شه‌وی رابردوو ئاگربه‌سته‌كه‌ی شكاند و له‌ رێگه‌ی بۆردومانكردنی ئاسمانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێل كردووه‌.