وەزارەتی ناوخۆ كوژرانی فەرماندەیەكی باڵای پۆلیسی ئیتحادی راگەیاند
22/10/2019 - 17:06
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە هێرشێكی داعشدا لە ناوچەیەكی نێوان دیالە و سەڵاحەدین فەرماندەی فرقەی چواری پۆلیس كوژرا.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد كە لیوا عەلی للامی فەرماندەی فیرقەی چوار لە هێرشێكی رێكخراوی داعشدا بۆ سەر ئەو ناوچەیە كوژراوە.
لەو بارەوە سایستی سۆمەریە نیوز ئاشكرایكردووە كە تا ئێستا نێوان هەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و دیالە جوڵەی چەكدارانی داعشی تێدایە و ئەو رێكخراوە بەردەوام چالاكی ئەنجام دەدەن.
ئهگەرچی دوو ساڵ بەسەر راگەیاندنی كۆتاییهاتنی داعش لە عێراق تێپەڕ دەبێت، بەڵام بە درێژایی ئەو ماوەیە چەكدارانی داعش لە چەند پارێزگایەكی عێراق هێرشی تیرۆیستی ئهنجام دهدات.