رووسیا: ئه‌مریكا پشتی له‌ كورده‌كان كردو خیانه‌تی لێكردن

ئه‌گه‌ر كورده‌كان نه‌كێشنه‌وه‌ رووبه‌رووی هێرشه‌كانی توركیا ده‌بنه‌وه‌

رووسیا رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر كورده‌كان نه‌كشێنه‌وه‌ ئه‌وا رووبه‌رووی هێرشه‌كانی سوپای توركیا ده‌بنه‌وه‌.

كرملین رایگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا كورده‌كان له‌و ناوچانه‌ی كه‌ رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌ نه‌كێشێنه‌وه‌، پۆلیسی سه‌ربازی رووسیاو پاسه‌وانی سنووری سووریا ناچارن بكشێنه‌وه‌، ئه‌وكاته‌ش ئه‌وان رووبه‌رووی هێرشه‌كانی توركیا ده‌بنه‌وه‌.

دیمتری بیسكۆڤ، وته‌بێژی كرملین ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی پشتی له‌كورده‌كان كردو خیانه‌تی لێكردن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / رووسیا ئه‌لیۆم / ئینته‌ر فاكس