وەزیری پەروەردە ژمارەیەك ئامادەیی ئێواران بە سەردەكاتەوە

بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە رەوشی پەروەردە


وەزیری پەروەردە به‌یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر ژمارەیەك ئامادەیی ئێوارانی كوڕان بە سەردەكاتەوە.

بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە رەوشی پەروەردەو فێركردن ، د. ئالان حمە سەعید وەزیری پەروەردە بەیاوەری دلیر عەبدولڵا شێخانی بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی ژمارەیەك ئامادەیی ئێوارانی كوڕانی كرد و لە نزیكەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەرێوەچوونی دەوام و رەوشی خوێندنی لەو ئامادەییانە كرد.

ئامادەییەكانیش بریتی بوون لە ئامادەیی ئاگرینی ئێوانی كوڕان و زەردەشتی ئێوارانی كوڕان و مەحوی ئێوارانی كوڕان .