Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:50

پەنابەرێکی رۆژئاوای کوردستان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

له‌ به‌رده‌م باره‌گای كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌ران له‌ جنێڤ
کوردستان TV
#7
100%


هاووڵاتییه‌كی كوردی رۆژئاوای كوردستان له‌ به‌رده‌م باره‌گای كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ جنێڤ، ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و لەئێستادا لە نەخۆشخانەیە.

سیلڤان گیلوم جنتیڵ، گوتەبێژی پۆلیس هه‌واڵه‌كه‌ی پشتراستكرده‌وه‌ و رایگەیاند: ئەو كەسە لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە و دوای ئاگر لە خۆبەردانی بە هێلیكۆپتەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی زانكۆی لۆزان و خراوەتە ژێر چاودێرییەوە له‌ ئێستادا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌.

وتەبێژی پۆلیس گوتیشی: به‌ هۆی ره‌وشی ته‌ندرووستییه‌وه‌، زۆر ئه‌سته‌مه‌ پرسیار له‌ پاڵنه‌ره‌كانی خۆسووتاندنی بكرێت، به‌ڵام ئێمه‌ گومان ده‌كه‌ین ئه‌و به‌ پاڵنه‌ری سیاسی خۆی سووتاندبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كارمەندانی ئەمنی فریای كەوتوون و ئاگرەكەیان كوژاندووەتەوە و هیوای ئەوە دەخوازین چاك بێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.