محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان/ منم ژه‌نه‌ڕاڵی پایز

پاییز به بی من هه تیوه

منم ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز

 

منی هه‌رگیز ئۆقره‌ نه‌دیو

 

ژنه‌ڕاڵ...ژنه‌ڕاڵی هه‌زاره‌ها داری رووت و

 

ملیاره‌ها گه‌ڵای وه‌ریو

 

*

 

منم ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز...

 

كاسكێته‌كه‌ی سه‌رم هه‌وره‌و

 

ئه‌ستێره‌كانی سه‌رشانم چه‌ند گه‌ڵایه‌ك به‌ڕه‌نگی زیو

 

پاڵتۆی به‌رم كزه‌بایه‌و

 

شمشێره‌كه‌م لقی دره‌ختێكی رزیو

 

*

 

منم ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز

 

خوێنێكی زه‌رد به‌نێو ده‌مارما ده‌گه‌ڕێ و

 

چاوم هه‌ر وه‌ك هه‌ور نمناك

 

ته‌نیا من بووم كه‌ له‌ تابووتی شووشه‌دا

 

چه‌ندین گه‌ڵام سپارد به‌ خاك

 

*

 

منم ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز

 

من بووم له گه ڵ زریانی بیرچوونه وه دا...كه وتمه جه نگ و

 

زۆرگه ڵام ده رهێنا له چنگ

 

من بووم شه وی گه لاكانم...

 

خسته ژێر باڵی تریفه و، ورشه ی گزنگ

 

*

 

منم ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز

 

پاییز به بی من هه تیوه و

 

من بووم وتم به ڵێ ته رمی نسێی سه وزه...

 

گه ڵای وه ریوی كۆچ كردوو

 

ته نیا منم كه له میحرابی پاییزا...

 

بۆ گیانی زیندووی گه ڵاكان...

 

 كوردستان تیڤی/ كامران