كۆمپانیای سام پڕۆ پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ندانی كوردستان راگه‌یاند

درامایه‌كی كوردی به‌ناوی (درامای گوورگه‌كان) به‌ ئاماده‌بووان ناساند

له‌ژێر ناونیشانی (هونه‌رمه‌ندان له‌ پرسه‌ نیشتیمانیه‌كاندا هاوده‌نگن) كۆمپانیای سام پڕۆ، پڕۆژه‌یه‌كی نیشتیمانیی نه‌ته‌وه‌یی هونه‌ری راگه‌یاند.

به‌ ئاماده‌ بوونی پارێزگای هه‌ولێر كاتژمێر ٦ی ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 24/10/2019، له‌ هوتێل چوارچرای شاری هه‌ولێر، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، بۆ پشتگیری له‌ درامای كوردی كۆمپانیای سام پڕۆ پڕۆژه‌یه‌كی درامای نیشتیمانی راگه‌یاند.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن كۆمپانیای ناوبراو درامایه‌كی كوردی به‌ناوی (درامای گوورگه‌كان) به‌ ئاماده‌بووان ناساند، كه‌ له‌ 80 ئه‌ڵقه‌ پێكهاتووه‌ و له‌داهاتوودا له‌ شاشه‌ كوردییه‌كان په‌خش ده‌كرێت..

سه‌چاوه‌/ باس

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

ktv