ئابووری لبنان به‌ره‌و هه‌ره‌سهێنان ده‌ڕوات

به‌هۆی خۆپیشاندان و قه‌رزه‌كانییه‌تی

به‌هۆی خۆپێشاندانه ‌به‌رده‌وامه‌كانی لوبنان له‌پێناو دابینكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر و كه‌مكردنه‌وه‌ی باج ئابووری لوبنان رۆژ به‌رۆژ شله‌ژانی زیاتر به‌خۆیه‌وه ‌ده‌بینێت.. لای خۆیه‌وه‌ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی لوبنان ریاز سه‌لامه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: كێشه‌كانی وڵات پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری سیاسی هه‌یه‌ بۆ ده‌رچوون له‌و بارودۆخه‌ی كه‌لوبنان تێكه‌وتووه‌ باشتر كردنی ژیان و گوزه‌رانی هاولاتیان و گه‌رانه‌وه‌ی متمانه ‌بۆ هاولاتی و حكومه‌ت و هه‌ره‌س نه‌هێنانی ئابووری وڵات ... ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا په‌یوه‌ندی پاره‌ی لوبنانی به‌دۆلار زۆره‌و رۆژانه‌ به‌های پاره‌كه‌كه‌م و زیاد ده‌كات بۆیه‌ ده‌بێت هیچ مه‌رجێك نه‌بێت له‌سه‌ر جووله‌ كردن به‌دراوه‌كان و به‌لكو دراوه‌كان بپارێزرێت بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌های قه‌رزه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان.