وه‌زاره‌تى دارایی: هه‌موو بازرگانێك مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ بازرگانى سوته‌مه‌نى بكات

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریه‌وه‌

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاند: هه‌موو بازرگانێك مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ كه‌ بازرگانى سوته‌مه‌نى بكات به‌بێ ئه‌وه‌ى پێویستى به‌ دیاریكردنى ره‌سید هه‌بێت  له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:

ئاماژه‌ به‌ هه‌ردوو نووسراومان ژماره‌ (17483) له‌ به‌روارى 22/9/2019، وه‌ نوسراومان ژماره‌ (18369) له‌ به‌روارى 2/10/2019، تایبه‌ت به‌ بازرگانى سوته‌مه‌نى.

ئاگادارى سه‌رجه‌م بازرگانه‌ به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هه‌موو بازرگانێك مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ كه‌ بازرگانى سوته‌مه‌نى بكات به‌ بێ ئه‌وه‌ى پێویستى به‌ دیاریكردنى ره‌سید هه‌بێت  له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستى ڕه‌خساندنى مافى یه‌كسانى بازرگانیه‌ بۆ سه‌رجه‌م بازرگانان و نه‌هێشتنی قورخكارى.

احمد عبدالرحمن
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى