نووسه‌رێكی ده‌ڤه‌ری بارزان یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی بڵاوكرده‌وه‌

به‌ناوی "وێنێ خۆ بگۆڕه‌ دمێشكێ خۆدا"

نووسه‌رێكی گه‌نج له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی "وێنێ خۆ بگۆڕه‌ دمێشكێ خۆدا" بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ باس له‌ دیارده‌كانی كۆمه‌ڵگا و بیركردنه‌وه‌ی گه‌نج و هه‌ڵبژاردنی هاوڕێی باش و باری ده‌روونی ده‌كات.

 

دلۆڤان ئه‌مجه‌د بارزانی، نووسه‌ری گه‌نجی ده‌ڤه‌ری بارزان به‌ زاری كرمانجی راگه‌یاند:" به‌رهه‌می ( وێنێ خۆ بگۆڕه‌ دمێشكێ خۆدا)  یه‌كه‌مین به‌رهه‌می منه‌ كه‌ نووسیومه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌روونی به‌تایبه‌تی كاریگه‌ری بابه‌ته‌ ده‌روونیه‌كان له‌سه‌ر گه‌نج و كۆمه‌ڵگا.

 

ئه‌مجه‌د گووتیشی:" به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌ 20 ناونیشانی كۆمه‌لایه‌تی پێك دێت كه‌ كۆرت و پوختن، چونكه‌ ئێستا خوێنه‌ری بابه‌تی درێژ كه‌م بۆته‌وه‌، بابه‌ته‌كان زیاتر باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ر تاكێك وێنه‌ی خۆی له‌ خه‌یاڵی خۆی دا دروستكردووه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ و ده‌رمان دروستكردووه‌ نه‌مان گۆریوه‌ كه‌ پێویسته‌ داهێنان له‌ ژیانی خۆمان دا بكه‌ین و گۆڕانكاری دروست بكه‌ین بۆ به‌ره‌و پێشبردنمان.

 

ئه‌و نووسه‌ره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" به‌شێكی تر باس له‌ هه‌ڵبژارتنی هاوڕێی باش ده‌كات له‌ناو كومه‌ڵگادا و دروستكردنی پردی هاورێیه‌تی و به‌خته‌وه‌ری سرووشتی مرۆڤایه‌تی بوون، به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌ 100 لاپه‌ڕه‌ پێك هاتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم چاپكردووه‌ هیوادارم توانیبم سوود به‌ په‌رتووكخانه‌ی كوردی و خوێنه‌ر بگه‌ینم به‌م به‌رهه‌مه‌".

سه‌رچاوه‌ / زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران