راگه‌یاندراوێك له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی و به‌رپرسانى ئه‌منى بڵاوكرایه‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منى به‌رێوه‌چوو


نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك  وه‌زیرانى عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌ 2ى تشرینى دووه‌مى 2019، عادل عه‌بدولمه‌هدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، كۆبوونه‌وه‌ییه‌كى ئه‌نجامدا له‌گه‌ل به‌رپرسانى  ئه‌منى و به‌ ئاماده‌بوونى وه‌زیرى ناوخۆ. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ل به‌رپرسانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان جه‌ختى له‌ سه‌ر پاراستنى گیانى خۆپیشانده‌ران كردووه‌ و باسى دوایین ره‌وشى خۆپیشانده‌رانیان كردووه‌ و هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانى عیرَاق دووپاتیكره‌وه‌، پێویسته‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌ركى خۆیان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى به‌ ته‌واوى جێبه‌جی بكه‌ن.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز