دەست بەسەر ئەو جۆرە کێکەدا گیرا کە حەپی لەناودابوو

ئەو کێکە لە هیچ شوێنێک نەکڕن تاکو ئەنجامی پشکنینەکان دەردەچێت و بڵاودەکرێتەوە


 لە راگەیەندراوێکدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، قایمقامییەتی قەزای دوکان  رایده‌گه‌ێنێت ،  شەوی رابردو لە ئەنجامی پشکنین و بەدواداچونەکانی لیژنەی چاودێری تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی شارۆچکەی پیرەمەگرون دەست بەسەر ئەو کێکەدا گیرا کە حەبی تێدایە.

 پێشتر لە پارچە ڤیدۆیەکدا کە لەتۆگی کۆمەڵایەتی فەیس بوک بڵاوکرابوەوە، ولەناویدا حەپێک هەبوو، ترسی لەناو هاوڵاتیاندا دروستکرد.
 
 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  دوای دەست بەسەرداگرتنی کێکەکە، تەواوی ئەو شمەکە لە مارکێتەکەدا دەستی بەسەرداگیرا و رەوانەی سلێمانی کرا تاوەکو پشکنینی بۆ بکرێت و زیانەکانی ئەو حەبە دەستنیشان بکرێت.

 قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان ده‌شڵێت ، لیژنەکانی قایمقامیەت لە شارۆچکەکەدا بەردەوامن لە گەڕان و بەدواداچون بۆ ئەو کێکە یان هەرجۆرە خوردنێکی دیکە کە شیاو نەبێت لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیاندا.

 له‌كۆتادا داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كرێت   ئەو کێکە لە هیچ شوێنێک نەکڕن و بۆ خواردن بەکارینەهێنن تاکو ئەنجامی پشکنینەکان دەردەچێت و بڵاودەکرێتەوە.

1