گه‌ردوون به‌ شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو فراوان ده‌بێت

خێرایی فراوانبوون به‌هۆی وزه‌ی تاریكه‌وه‌ زیاتر ده‌بێت

دایڤس كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌ردوونناسان به‌ سه‌رپه‌رشتی زانكۆی كالیفۆرنیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ خێرایی فراوانبوونی گه‌ردوون زیاتره‌ له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت و له‌و باره‌یه‌وه‌ زانیاریی نوێیان به‌رده‌سته‌ و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

هاوكات كاركردنه‌كه‌ دوای گفتوگۆیه‌كی گه‌رم له‌باره‌ی فراوانبوونی گه‌ردوون ده‌ستیپێكرد و به‌و شێوه‌یه‌ش پێوانه‌كان تاوه‌كو ئێستا كرابن دوورن له‌ رێككه‌وتنه‌كان.

پێوانه‌ نوێكانی ئه‌و تیمه‌ جیاوازه‌ له‌ پێوانه‌كانی رابردوو. تیمه‌كه‌ هه‌ڵسان به‌ پێكه‌وه‌ به‌كارهێنانی نه‌گۆڕی هه‌بڵ له‌گه‌ڵ تیلسكۆبی بۆشایی هه‌بڵ و سیسته‌می ئۆپتیكی سه‌ر به‌ ناوه‌ندی چاودێریی كیك.

به‌پێی ئه‌و سیسته‌مه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی نه‌گۆڕی هه‌بڵ سیسته‌مێك به‌كارهاتووه‌ به‌ناو UOی تایبه‌ت به‌ زه‌وی. ئه‌نجامه‌كانی تیمه‌كه‌ له‌ به‌شی دواهه‌مینی گۆڤاری زانستی Royal Astronomical Society بڵاوكرایه‌وه‌.

بۆ رزگاربوون له‌ بڕیاره‌ پێشوه‌خته‌كان، تیمه‌كه‌ له‌سه‌ره‌تادا ئه‌نالیزێكیان كرد و بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ گه‌ردوون له‌ ده‌ستپێكیدا به‌ خێراییه‌كی زۆر فراوانبووه‌ و دواتر به‌هۆی كێشی تایبه‌ت به‌ مادده‌ی ره‌ش فراوانبوونه‌كه‌ هێواش بووه‌ته‌وه‌. به‌و پێیه‌ش مۆدێلی هێواشبوونه‌وه‌ی كۆزمۆلۆجی كێشه‌ی تێكه‌وت.

ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌وه‌ په‌ره‌ی پێدراوه‌ خرایه‌ سه‌ر مۆدێله‌كه‌ و له‌ئێستادا خێرایی فراوانبوون به‌هۆی وزه‌ی تاریكه‌وه‌ زیاتر ده‌بێت.

مێژووی فراوانبوونی گه‌ردوون به‌و مۆدێله‌ی كه‌ باسكراوه‌ به‌ به‌كارهێنانی نه‌گۆڕی هه‌بڵ بووه‌.

له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا چه‌ندین تیم، ته‌كنیكی جیاوازیان به‌كارهێناوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌گۆڕی هه‌بڵ و به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ش به‌هاكانی خۆجێیی(دۆخی ئێستای گه‌ردوون)  و دووری(گه‌ردوونی تازه‌ درووستبوو) جیاوازن له‌یه‌ك.

به‌پێی Fassnacht نه‌گۆڕی هه‌بڵ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ بۆشایی ئاسمان نه‌گۆڕه‌ به‌ڵام له‌نێو تێگه‌یشتنی كات ئه‌مه‌ هه‌مان شت نییه‌. بۆیه‌ به‌راورد ده‌كرێت له‌ نێوان دۆخی گه‌ردوونی ئێستا و گه‌ردوونی تازه‌ درووستبوو.

میتۆدۆلۆجی

چان و تیمه‌كه‌ی هه‌ڵسان به‌ وه‌رگرتنی پێوانی سیسته‌می كوساری به‌ سێ دووربین كه‌ پێكهاتوون له‌: PG1115+ 080 HE0435-1223, RXJ1131-1231.

كوساره‌كان ئه‌و گه‌له‌ ئه‌ستێرانه‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووناك و چالاكن. له‌ ئێمه‌وه‌ زۆر دوورن به‌ڵام گه‌ردوونزانان ده‌توانن به‌ رێگه‌ی دوربینكردنی كێشی ببینن و ده‌ستنیشانیان بكه‌ن.

رووناكی كوساره‌كان ماوه‌ ماوه‌ ده‌له‌رزن و ره‌نگدانه‌وه‌كه‌یان به‌ دووریی جیاواز ده‌گه‌نه‌ تیلسكۆبه‌كه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ش له‌رزینه‌كان له‌ هه‌ر وێنه‌یه‌كدا به‌ جیاوازی به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت. واته‌ هه‌موویان له‌هه‌مان كات ناگه‌نه‌ زه‌وی.

تیمه‌كه‌ PG1115+ 080, HE0435-1223 و HE0435-1223 و RXJ1131-1231 و نه‌گۆڕی هه‌بڵ له‌گه‌ڵ كاته‌ دواكه‌وتووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ورد ده‌پێوێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی پێدانی زانیاریی ده‌رباره‌ی فراوانبوونی گه‌ردوون و قه‌باره‌كه‌ی.

به‌پێی بۆچوونی چان، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی سیسته‌می ئۆپتیكی سه‌ر به‌ ناوه‌ندی چاودێریی كیك داتاكانی له‌گه‌ڵ سیسته‌می UO یه‌ك ده‌رچووه‌ و ده‌كرێت له‌گه‌ڵ تیلسكۆبی هابڵ كۆنتاكی له‌گه‌ڵ دابنرێت و به‌و پێیه‌ش ئه‌نجامی روونترمان به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت.

سه‌رچاوه‌/ ته‌با

كوردستان تیڤی/ كامران