ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر 9 كه‌سایه‌تی نزیك له‌ ئێراندا سه‌پاند

نزیك له‌ به‌رپرسه‌ باڵاكان

كەمێك پێش ئێستا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای به‌سه‌ر 9 كه‌سایه‌تی و لایەنی پەیوەندیدار بە ئێرانی راگەیاند.

ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز، بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاندووه‌، واشنتۆن سزای به‌سه‌ر 9 كه‌سایه‌تی و كیانێكی په‌یوه‌ست به‌ ئێراندا سه‌پاندووه‌.

سزاكانیش نزیك له‌ به‌رپرسه‌ باڵاكان ده‌گرێته‌وه‌، موجتەبا عەلی خامنەیی، کوڕی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری رێبەری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی دەزگای دادی ئێران لەنێو لیستی سزادراوەکاندان.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردووشدا ئەمەریکا ژمارەیەک سزای توندی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندوە بە ئامانجی توندکردنەوەی گوشارەکان لەسەر حکومەتی تاران بۆ دەستبەرداربوون لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.