بۆچی مێشووله‌ به‌هه‌ندێك كه‌س زیاتر پێوه‌ ده‌دات.. هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن زانایانی زانكۆی له‌نده‌ن

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن زانایانی زانكۆی له‌نده‌ن له‌سه‌ر دووانه‌ی لێكچوو و دووانه‌ی هاوشێوه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ،ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌ندێك كه‌س به‌هۆی بۆنی جه‌سته‌یانه‌وه‌ زیاتر سه‌رنجی مێشووله‌كان بۆلای خۆیان راده‌كێشن.

توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ كاره‌كه‌ ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ سه‌ری كه‌سه‌كه‌وه‌ نییه‌،به‌ڵكو هه‌ندێك خه‌ڵك زیاتر سه‌رنجی مێشووله‌كان به‌لای خۆیانه‌وه‌ له‌كه‌سانی دیكه‌ راده‌كێشن، بۆیه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ گه‌یشته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ كاره‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بۆنی هه‌ركه‌سێكه‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ زانایان هیواخوازن جۆره‌ ده‌رمانێك گه‌شه‌ پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆنی جه‌سته‌ی مرۆڤ بگۆڕن، تا دووربن له‌ پێوه‌دانی مێشووله‌كان و رێگری كردن له‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سی ئێن ئێن