ھاتووچۆی ھەولێر شوفێر و خاوەن باڵەخانە و چێشتخانه‌كان ئاگادار دەكاتەوە

وەستانی ئۆتۆمبێل لەسەر شۆستەكان قەدەغەیە خاوه‌ن ئۆتۆمبێلەكە سزا دەدرێت بە بڕی 20 ھەزار دینار


 له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌وەستانی ئۆتۆمبێل لەسەر شۆستەی زۆربەی شەقامەكان دەبیندرێت بەتایبەتی لە شەقامەكانی 30 مەتری و 60 مەتری، كە سیمایەكی ناشیرینی بەخشیوە و شوێنی ھاتووچۆكردنی ھاووڵاتیانی پیادەیە و داگیریان كردووە، ئەمەش وایكردووە ھاووڵاتیان ھاتووچۆ بەسەر شەقامەكان دا بكەن.

ھاتووچۆی ھەولێر خاوەن باڵەخانەنه‌كان وەستانی ئۆتۆمبێل لەسەر شۆستەكان قەدەغەیە و بە پێچەوانەوە تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن و ئۆتۆمبێلەكە سزا دەدرێت بە بڕی 20 ھەزار دینار.

1