كتێبی "هه‌واڵ له‌ سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیادا" بڵاوكرایه‌وه‌

له‌ نووسینی نووسه‌ر (هێمن مه‌حموود كاكه‌یی)

له‌ نووسینی نووسه‌ر (هێمن مه‌حموود كاكه‌یی) كتێبی "هه‌واڵ له‌ سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیادا" بڵاوكراییه‌وه‌، پێشه‌كی كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن (د. حه‌بیب كه‌ركوكی) نووسراوه‌.

ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر هه‌واڵ و گرنگی هه‌واڵ له‌ سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیادا ، هه‌روه‌ها شێوازه‌كانی داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ ، گرنگی ئاژانسه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌م سه‌رده‌مه‌دا ، شوێن و پێگه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆ له‌ به‌های هه‌واڵ چه‌ند ته‌وه‌رێكی ئه‌م كتێبه‌ن.

له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر باس له‌ پێناسه‌ی هه‌واڵ  به‌شه‌كانی هه‌واڵ ، جۆره‌كانی مانشێت ، ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێویسته‌ هه‌بن له‌ كاتی گوراستنه‌وه‌ی زانیاری ز كردنی به‌ هه‌واڵ ، ده‌بێت هه‌واڵ چ زانیاره‌ییه‌كمان پێبدات؟ ده‌كات، هه‌روه‌ها نووسه‌ر باس له‌ چۆنیه‌تی نووسی مانشێت ، كێ مانشێت بۆ هه‌وڵ ده‌نوسێت ، ئه‌تكێتی نووسینی مانشێت له‌به‌شێكی تر نووسه‌ر باس له‌ لید ،جیاوازی (لید) له‌ رۆژنامه‌ و گۆڤار ، رادیۆ ، ته‌له‌فزیۆن ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایه‌نی تری هه‌واڵ ده‌كات.

نووسه‌ر هێمن ده‌ڵێت:ره‌نگه‌ به‌شه‌ گه‌وره‌كه‌ی بێژه‌راتی هونه‌ر وته‌كنیكی قسه‌كردن بێت ،نه‌ك شاره‌زای كاری رۆژنامه‌نووس به‌ڵام له‌ رۆژگاری ئه‌مڕۆدا گرنگه‌ بێژه‌ر ده‌ستی پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسی هه‌بێت،چونكه‌ جاری وا هه‌یه‌ مێوان دێته‌ ناو ستۆدیۆ بۆقسكردن له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاركراو به‌م جۆره‌ ئه‌م بێژه‌ره‌ له‌ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی ده‌رده‌چێت كه‌ته‌نیا خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ بێت ،به‌ڵكو ده‌چێته‌ ناو رۆڵێكی دیكه‌ كه‌ ئه‌ویش پرسیارو وه‌ڵامه‌ ، واتا ده‌بێت ببێته‌ رۆژنامه‌نووس و رۆڵی رۆژنامه‌نووس ببینێت . بۆیه‌ باشتره‌ بێژه‌ر شاره‌زای پیشه‌یی كاری رۆژمامه‌نووسی بێت تا راده‌یه‌كی زۆر باش.

(د. حه‌بیب كه‌ركوكی) له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ نووسیوه‌یه‌تی و ده‌ڵێت: ژانره‌كانی ڕاگه‌یاند ئه‌و قاڵبانه‌ن كه‌ رووداوه‌كان ده‌گوازنه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش .بۆیه‌ گرنگیه‌كی زۆریان پێدراوه‌ له‌لایه‌ن توێژه‌ره‌كانه‌وه‌ تا ئه‌و راده‌ییه‌ی كه‌ كتێبی له‌سه‌ر دابنرێ و ساڵانه‌ له‌ ده‌زگا ئه‌كادیمییه‌كان ده‌یان توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنووسرێ.

هه‌ره‌وه‌ه ده‌ڵێت: ئه‌م كتێبه‌ی كاك هێمین هه‌وڵێكه‌ بۆ تیشك خستنه‌سه‌ر ژانری هه‌واڵ به‌ڵام له‌ روانگه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ كه‌ به‌سه‌رده‌می ئینترنێت و هاوڵاتی رۆژنامه‌نووس له‌ قه‌له‌م ده‌ردێت . هه‌وڵێكی زۆر گرنگه‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كتێبخانه‌ی كوردی و فێركردنی رۆژنامه‌نووسان و قوتابییه‌كانی ڕاگه‌یاند له‌ رێگه‌ی كۆمه‌ڵێ زانیاری نوێ و گرنگ.

 شایانی باسه‌ ئه‌م كتێبه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای موكریان ، ئه‌ركی دیزاین و پێداچوونه‌وه‌، چاپكردنی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌. نه‌خشه‌سازی ناوه‌وه‌ له‌لایه‌ن رێدار جه‌عفه‌ر بۆكراوه‌  به‌رگ  له‌لایه‌ن هۆگر سه‌دیق  دیزاینی بۆ كراوه‌ به‌ تیراژی (500) دانه‌ له‌ چاپخانه‌ی (خانی) له‌ دهۆك چاپكراوه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران