نرخی زێر بۆ نزمترین ئاست له‌ ماوه‌ی 3 مانگی ڕابردوو دابه‌زی

دابه‌زینی نرخی زێڕ له‌ بۆرسه‌كانی جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی

پێشهاته‌ ئه‌رێنییه‌كان بۆ گفتوگۆكانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا، له‌ هه‌ڵگرتنی باجی گومرگی له‌سه‌ر به‌رهه‌می یه‌كتر، نرخی زێری له‌ بۆرسه‌كانی جیهان بۆ نزمترین ئاستی له‌ ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوو دابه‌زاند هه‌روه‌ها به‌م دابه‌زینه‌ نرخی زێر گه‌وره‌ترین زیانی هه‌فتانه‌ بۆته‌وه‌ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو تۆماركردووه‌. 

له‌ مامه‌له‌ خێراكانی ڕۆژی هه‌ینی نرخی زێر به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سفرو پۆینت چوار داكشاو هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به‌ هه‌زارو چوارسه‌دو شه‌ست و یه‌ك دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌ ته‌واوی هه‌فته‌كه‌ش به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سێ و پۆنت پێنج دابه‌زی. 

هۆكاری تری دابه‌زینی نرخی زێڕ له‌ بۆرسه‌كانی جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به‌ دراوه‌ جیهانییه‌كانی تر. 

له‌ نێو كانزاكانی تریشدا نرخی زیو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا یه‌ك و پۆینت شه‌ش دابه‌زی به‌ شازده‌ دۆلارو هه‌شتاو سێ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا ئه‌مه‌ش نزمترین ئاسته‌ له‌ سێزده‌ی مانگی ئابه‌وه‌ تا ئێستا و گه‌وره‌ترین دابه‌زینی هه‌فتانه‌ی تۆماركردووه‌ له‌ تشرینی یه‌كه‌می ساڵی دووهه‌زارو شازده‌وه‌.