هاتوچۆی به‌غدا هه‌موو جۆره‌ ئۆتۆمبێلێكی جامڕه‌شی قه‌ده‌غه‌كرد

به‌ بێ جیاوازی

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بریارێكی سه‌باره‌ت به‌ ئۆتۆمبێله‌ جامڕه‌شه‌كان راگه‌یاند.

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ له‌ میدیا عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بڕیاردراوه‌ به‌ بێ جیاوازی رێگری له‌لێخورینی هه‌موو جۆره‌ ئۆتۆمبێلێكی جامڕه‌ش و ئه‌وانه‌شی هه‌ڵگری په‌رده‌ن ،ده‌گیرێت.

هه‌ر له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی پۆلیسی هاتوچۆدا هاتووه‌ كه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ كاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر بارودۆخی ئاسایش و كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌بووه‌.

55

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار