سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان ده‌كات

له‌ خودای گه‌وره‌ ده‌خوازین ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ ‌ ببێته‌ مایه‌‌ی خۆشی و خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ گه‌لی كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی

سه‌رۆك بارزانی، به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌دولمسته‌فا ، رایده‌گه‌ێنێ، به‌وھیوایه‌ی ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ هۆكارێكی دیكه‌ی پته‌وبوونی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بێت.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ..

بسم الله الرحمن الرحیم

به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌دولمسته‌فا ( سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.

به‌وھیوایه‌ی ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ هۆكارێكی دیكه‌ی پته‌وبوونی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بێت.

له‌ خودای گه‌وره‌ ده‌خوازین ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ ‌ ببێته‌ مایه‌‌ی خۆشی و خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ گه‌لی كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و بێته‌ كۆتایی زوڵم و توندڕۆیی و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌تان.

والسلام علیكم ورحمه‌ الله وبركاته‌

مه‌سعوود بارزانی

٩ـی١١ ـی ٢٠١٩