Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:46

ژمارەی ئەندامانی کورد له‌ نێو لیژنەی نووسینەوەی دەستور زیاد کرا

به ھەوڵی جیگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و گشت فراکسیۆنە کوردستانیەکان
کوردستان TV
#7
100%


به ھەوڵی جیگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و گشت فراکسیۆنە کوردستانیەکان، ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی نوسینەوەی دەستور لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیاد کران.

به‌پێی هه‌واڵێكی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاتووه‌، ئەمڕۆ شەممە ٩/١١/٢٠١٩ دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوسراویكى ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرد بۆ زیاد كردنى ئه‌ندامانى لیژنه‌كه و بە ھەوڵ و پشتگیریی فراکسیۆنە کوردستانیەکانى نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق توانرا ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی هه‌مواركردننەوەی دەستور لە 3 کەسەوە بۆ 6 کەس زیاد بکرێت.

دکتۆر بەشیر حەداد رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئەندامانی لیژنەی هه‌مواركردنەوەی دەستور زیاد کران، لەسەر داوای جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەوڵی فراکسیۆنە کوردستانیەکانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق توانرا ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی نوسینەوەی دەستور لە 3 کەسەوە بۆ 6 زیاد بکەین."

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی نوسینەوەی دەستور بریتین لە د. ڤیان سەبری، د.جوان ئیحسان، د. یوسف محەممەد سادق، د. عەبدولباری مدرس، د.جمال کۆچەر و سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایی رێبوار ھادی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.