ڤیدیۆ ... لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر مانچسته‌ر سیتى تۆماركرد

له‌پریمه‌رلیگدا


له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 12 ى خولی نایابی ئینگلیزی ، شه‌وی رابردوو یانه‌ى لیڤه‌رپول له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا میوانداری مانچسته‌ر سیتى كرد 

له‌یاری لوتكه‌ى ئه‌م گه‌ڕه‌ى خوله‌كه‌  لیڤه‌رپول به‌سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر سیتى تۆماركر 


گۆله‌كانى لیڤه‌رپول له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ،  فابینیۆ ،  محەمەد سەڵاح ، سادیۆ مانی تۆماركران 

  تاکە گۆڵەکەى مانچستەر سیتیش برناردۆ سیلڤا  تۆماری كرد 

به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش لێڤه‌رپول به‌ 34 خاڵ به‌جیاوازی 8 خاڵ له‌پێش یانه‌كانى  لیسته‌ر سیتى ، چێلسى  ده‌بیندرێت ،كه‌ئه‌و یانانه‌ له‌پله‌كانى دووه‌م و سێیه‌من، به‌جیاوازی 9 خاڵیش له‌پێش مانچسته‌ر سیتی یه‌ كه‌له‌پله‌ى چواره‌می ریزبه‌ندی خولدایه‌