وه‌جبه‌ی دووه‌می پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریداوه‌

وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌جبه‌ی دووه‌می پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ی ڕاگه‌یاند، له‌ نووسراوێكی فه‌رمی كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كه‌ واژووی وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره‌ هاتووه‌ هەر هاووڵاتییەك یەك وەجبە پێشینەی خانووبەرەی وەرگرتووە، بەمنزیكانە وەجبەی دووەمیش وەردەگرێت. له‌ نووسراوه‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ ئەو كەسانەی پێشتر یەك وەجبەی پارەی پێشینەی خانووبەرەیان وەرگرتووە، ئەوا تەنیا ئەو بڕە پارەیە دەدەنەوە. وەزیری دارایی و ئابووری ئاشكرایكردووە، ئەو كەسانەی یەك وەجبە پارەیان وەرگرتووە و بەڵێننامەیان نەداوە كە پشكی دووەم وەرنەگرن و ئەو قیستە دەگەڕێننەوە بەپێی خشتەی گەڕانەوەی پێشینە وەك ئەوەی دابەش كراوە، لە داهاتوودا پشكی دووەمیش وەردەگیرێت بەبێ‌ هیچ گۆڕانكارییەك.ئەو نووسراوەی وەزیری دارایی و ئابووری لە كاتێكدایە لە ساڵی دووهه‌زار و چوارده‌ پێشینەی خانووبەرە وەستا بەهۆی تەنگژەی دارایی هەرێمی كوردستان و تا ئێستاش وەرگرتنەوەی قیستەكانی بۆ فەرمانبەران وەستێنراوە و پێشبینیش دەكرێت لە ساڵی نوێ‌ ئەو پێشینەیە وەربگیرێتەوە.