به‌بریاری مه‌سرور بارزانى 3 پرۆژه‌ى گرنگ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌

بەبڕی 3,411,734,000 هەزار دینار


د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ڕه‌زامه‌ندی مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان بریاردرا به‌ جێ به‌جێ كردنى  سێ پرۆژەی گرنگ بەبڕی 3,411,734,000 سێ ملیار و چوارسەد و یازدە ملیۆن و حەوت سەد و سی و چوار هەزار دینار بۆ هەردوو قەزای بەردەڕەش و دەربەندیخان و ڕێگای نەخۆشخانەی پێشمەرگە بەمشێوەیە:

- دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە قەزای بەردەڕەش بە بڕی 1,574,000,000 ملیارێک و پێنج سەدو هەفتاو چوار ملیۆن دینار.

- نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق لە قەزای دەربەندیخان بە بڕی 507,734,000 پێنج سەد و هەفت ملیۆن و هەفت سەد و سی و چوار هەزار دینار.

- شەقامی سەرەکی نەخۆشخانەی گشتی پێشمەرگە بە بڕی 1,330,000,000 ملیارێک سێ سەدوسی ملیۆن دینار.

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز