بڕێكی زۆر نانه‌قه‌یسی ئێرانی له حاجی ئۆمه‌ران له‌ناوبرا
12/11/2019 - 14:55
كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌ڵساین به له‌ناوبردنی بڕی (1) ته‌ن (400)كیلۆگرام نانه‌قه‌یسی به‌قالی میوه‌ی ئێرانی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له پشكنینی فیزیایی تاقیگه ده‌رنه‌چوو.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: له لایه‌ن هۆبه‌ی نمونه‌ی خۆراك حاجی ئۆمه‌ران و بنكه‌ی كۆنترۆلی حاجی ئۆمه‌ران پشكنینی تاقیگه‌یی فیزیایی بۆ نانهقهیسییهكه كرا، به‌ڵام له پشكنینی تاقیگه‌یی فیزیایی ده‌رنه‌چوو، چونكه دوو مێژووی جیاوازی له‌سه‌ره به پێی رێنماییه‌كان ڕێگه به هاورده كردنی نادرێت بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه له لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران نانه قه‌یسی ئێرانی له نێوبردرا.
- Log in to post comments