هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێداویستى سەربازیی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان ده‌كات

کاروانى كه‌لوپه‌لى سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی چووەتە قامیشلۆ

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کردووە و بارهەڵگرەکانیش کەلوپەلی سەربازییان هەڵگرتبوو.

روانگەی سووری ئاماژەی بەوەش كردووە کە کاروانە سەربازییەکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی چووەتە شاری قامیشلۆ.

ئەمە لە كاتێكدایە كە چەند رۆژێكە گەڕی ھاوبەشی سەربازیی ھێزەكانی رووسیا و توركیا لە ھەندێك ناوچەی رۆژئاوای كوردستان بەڕێوە دەچێت. ھاوكات ھێزەكانی ئەمریكاش گەڕاونەتەوە چەند بنكەیەك كە لە سەرەتای ھێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان چۆڵیان كردبوو.