عادل عبدولمەهدی: دیاردەى ڕفاندن زیادى کردووە

نووسینگەی سه‌رۆك وه‌زیران بەیاننامەیەكی لەسەر دیاردەی رفاندن بڵاوكردەوە


سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌باره‌ی زۆربوونی دیارده‌ی رفاندن له‌شاری به‌غدا به‌گشتی و به‌تایبه‌تی رفاندنی لیوایه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا عادل عبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: دیاردەى ڕفاندن بەناوى دامەزراوەکانى دەوڵەتەوە زیادى کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌وه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ژمارەیەك چەكدار كە ناسنامەكەیان دیار نییە، یاسر عەبدولجەبار، راگری پەیمانگای باڵای گەشەپێدانی ئەمنییان بۆ شوێنێكی نادیار رفاندووە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت: بە توندی ئیدانەی رفاندنی لیوا یاسر عه‌بدولجه‌بار دەكەین و هەر كەسێك ئه‌و تاوانه‌ی ئەنجامدابێت بە سزای خۆی دەگات، پێویستە بەبێ هیچ مەرجێك دەستبەجێ ئازادبكرێت.

راشیگەیاند: رفاندنی لیوا یاسر عه‌بدولجه‌بار لەلایەن كامێراكانی چاودێرییەوە له‌ ناوچه‌ی جادریه‌ تۆمار كراوە.

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا عه‌بدولمه‌هدی رایگەیاند،"بەهیچ شێوەیەك كاری رفاندن قبوڵ ناكرێت، چونكە دژی بنەماكانی یاسایە و دەوڵەت لەو كارە بێبەرییە.

هۆشداریشیدایە ئەو لایەنانەى ئەو کارانە دەکەن و بەڵێنى سزاگەیاندنیان دەدات لە هەر بەرپرسیارێتى و ئاستێکدا بن.