Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:02

له‌ناسرییه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕوویدا و قوربانى لێکه‌وته‌وه‌

ته‌قینه‌وه‌كه‌ لە بەردەم چێشتخانەیەك لە ناوەڕاستی شاری ناسرییەدا بووه‌
کوردستان TV
100%


سەرچاوەیەكی پزیشكی رایگەیاند لە ئاکامی تەقینەوەیەك لە ناوەڕاستی شاری ناسرییە له‌ ناوەندی پارێزگای زیقار یانزه‌ خۆپیشاندەر برینداربوون.


 سەرچاوەكە باسی له‌وه‌شكرد ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی بۆمبێكی چێندراو بووه‌ كه‌ لە بەردەم چێشتخانەیەك لە ناوەڕاستی شاری ناسرییە تەقییوەتەوە و به‌وهۆیه‌وه‌ یانزه‌ كه‌س برینداربوون كه‌ برینی ژماره‌یه‌كیان مه‌ترسیداره‌. 

لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی رابردووەوە عێراق رووبەڕووی شەپۆلێكی بەرفراوانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بووەتەوە، شەپۆلی یەكەمی خۆپیشاندانەكان لە یه‌كی تشرینی یەكەمی رابردوودا دەستیپێكرد و ماوەی ھەفتەیەك بەردەوام بوو، شەپۆلی دووەمی خۆپیشاندانەكانیش لە بیست و پێنجی ھەمان مانگ دەستیان پێكردەوە و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.

 هه‌روه‌ها بەپێی دوایین ئامار كە لە لایەن كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە میانی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و شارەكانی دیكەی عێراق بوونه‌ته‌قوربانی گەیشتووەتە سێ سه‌د و سی و پێنج كوژراو و پانزه‌ هەزار بریندار.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.