كۆنفرانسی "فره‌یی ئایینی كۆڵه‌كه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان" به‌ڕێوه چوو
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16/11/2019 و له ڕۆژی جیهانیی لێبوورده‌ییدا، له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له هه‌ولێر كۆنفرانسی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان له‌ژێر ناوی "فره‌یی ئایینی كۆڵه‌كه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی وكردستان" به‌ڕێوه چوو.
كۆنفرانسه‌كه به به‌شداریی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕیوه ده‌چێت و تێیدا چه‌ندین پانێلی جیاجیا له‌بواره‌ی ژیان و ویست و داخوازییه‌كانی پێكهاته ئاینییه‌كانی كوردستان ده‌خرێته روو.
له كۆنفرانسی لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیاندا د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فرست سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر وتاریان پێشكه‌ش كرد و باسیان له گرنگیی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كۆی پێشنیار و ڕاسپارده‌كانی ئه‌و كۆنفرانسه ده‌كرێنه پاكێجێك و دواتر ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ده‌كرێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
- Log in to post comments