عەدنان پاچەچی كۆچی دوایی كرد

دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشووی عیراق ئەندامی ئەنجوومەنی حكوم بووە


ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یەكشەممە، عەدنان پاچەچی، سیاسەتمەداری عێراقی لەتەمەنی 96 ساڵیدا لە ئەبوزەبی كۆچی دوایی كرد.

به‌پێی میدیا عێراقیه‌كان بڵاوكراوته‌وه‌، عەدنان پاچەچی، لە ساڵانی پەنجاكاندا نوێنەری عێراق بووە لە نەتەوە یەكگرتووەكان و لە شەستەكانیشدا چەند ساڵێك وەزیری دەرەوەی عیراق بووە.

دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشووی عیراق ئەندامی ئەنجوومەنی حكوم بووە، كە لەلایەن ئەمریكاوە دروستكراوە.

عەدنان پاچەچی، لە 14ی ئایاری 1923 لەشاری بەغدا لەماڵباتێكی سیاسی لەدایكبووە، باوكی یەكێك بووە لەسیاسەتمەدارانی دیاری سەردەمی پادشایەتی لە عێراق.