لیوا یاسر عەبدولجەبار ئازاد كرا
17/11/2019 - 17:42
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، لیوا یاسر عەبدولجەبار ئەمڕۆ یەك شەممە ئازادكراوە و هەر ئەمڕۆش گەڕاوەتەوە سەركارەكەی.
میدیایەكی عیراق ئازادكردنی لیوا یاسر عەبدولجەبار، بەڕێوەبەری پەیمانگای باڵای گەشەپێدانی ئاسایش و ئیداری سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاوكردەوە.
هەفتە ڕابردوو، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەرۆژی رووناك و لەیەكێك لەشەقامەكانی بەغدای پایتەخت، لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە بۆ شوێنێكی نادیار ڕفێندرا.
لیوا یاسر عەبدولجەبار، بەرێوەبەری پەیمانگای باڵاییە بۆ پەرەپێدانی ئیدارەی و ئەمنی.
- Log in to post comments