سبهی كاتژمێر 11 پێش نیوهرۆ نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران دەكرێتەوە و دەرهێنانی یەكەم پاسپۆرتیش بۆ كەسوكاری شەهیدێك دەبێت.
بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر و لێژنەیەك لە بەغدا، بە فەرمی نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و قایمقامەكانی هەر چوار قەزای سۆران، چۆمان، رواندز و مێرگەسۆر نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران دەكرێتەوە.
به گوێرهی زانیارییهكانی كوردستان تیڤی لە سبهیهوه دهست به ڕاییكردنى مامهڵهى هاووڵاتییان دهكرێت، لەمەودوا هاووڵاتییانی سۆران و ڕواندز و چۆمان و مێرگەسۆر دەتوانن زۆر بەئاسانی و بێ ئەوەی سەردانی هەولێر بكەن، له سۆران پارسپۆرتەكانیان دەربێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.