نێچیرڤان بارزانى: خوالێخۆشبوو پاچه‌چى بەشدارییەکی بەرچاوی لە دامەزراندنەوەی عێراقی نوێدا لە پاش پرۆسەی ئازادی هه‌بوو

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى پاچه‌چى ده‌كات


نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یامێكدا بۆ كۆچى دواییى سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکاری عێراقی، خوالێخۆشبوو عەدنان پاچەچی، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاره‌كه‌ى كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

به‌بۆنه‌ى کۆچی دواییی سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکاری ناوداری عێراقی خوالێخۆشبوو “عەدنان پاچەچی”یه‌وه‌، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە و كه‌سوكار و ھاوڕێیانى دەکەین. هاوسۆز و هاخه‌میانین. خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی نیشتیمانیی دیاری خاوەن ھەڵوێست بوو، بەشدارییەکی بەرچاوی لە دامەزراندنەوەی عێراقی نوێدا لە پاش پرۆسەی ئازادی هه‌بوو.

لە پەروەردگار داواکارین، گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات، ئارامی و دڵنەواییش بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
18/11/2019