پارێزگارى نەینەوا دەستی لەکارکێشایەوە

ئەنجومەنی پارێزگا پەسەندی کرد

لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، مەنسوڕ مورعید، پارێزگاری نەینەوا دەست لەکار کێشانەوەی خۆى پێشكه‌شكردو لە ئەنجومەن پەسەندكراوه‌، به‌م هۆیه‌وه‌ جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا لە شوێنی پارێزگار  دانراوە
 
هەر لەمبارەیەوە میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە کە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، سیروان رۆژبەیانی، جێگرە کوردەکەی پارێزگاری نەینەوا ڕاسپێردراوە بۆ ئیدارەدانی شارەکە.

ڕۆژی ١٣ی ٥ی ٢٠١٩ و پاش لادانی نۆفڵ عاکوب، پارێزگاری پێشووی نەینەوا، مەنسوڕ مورعید وەک پارێزگار لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواوە هەڵبژێردرا.

ئەمه‌ لەکاتێکدایە كه‌ بەهۆی ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانەی کە لە سەرەتای مانگی رابردووەوە دژی گەندەڵی و هەژاری و حکومەت و دەسەڵات لە عێراق سەریانهەڵداوە شڵەژانێکی زۆر لە نێو گۆڕەپانی سیاسی و کارگێڕیی عێراقدا دروستبووە.