به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به مه‌رج وڕێنماییه ژینگه‌ییه‌كانه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌یه‌كی قیر داده‌خات تائه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات.
تابان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژینگه‌ی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و پیسكردنی ژینگه، لیژنه‌كان كارگه‌ی قیری ئاكار له‌كانی شه‌یتانی سنوری ناحیه‌ی بازیان داده‌خات.
گوتی؛ نه‌بونی سه‌وزایی و سیاج بۆ كارگه‌كه و به‌كارهێنانی ئاو له‌كه‌ساره‌كه‌دا كه‌ده‌بێته تۆزێكی زۆر له‌ناو كارگه‌كه‌دا و ژینگه پیس ده‌كات ئه‌و هۆكارانه‌ن كه‌بونه هۆی داخستنی كارگه‌ی قیری ئاكار
گوتیشی؛ به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن له‌كاتی مۆڵه‌ت پێدان به‌كارگه‌كان، رواندنی دره‌خت و چاندنی رێژه‌یه‌ك سه‌وزایی ده‌كرێت به‌مه‌رج به‌سه‌ریه‌وه بۆیه پێویسته پابه‌ندبێت پێوه‌ی، به‌ڵام كارگه‌ی قیری ئاكارپابه‌ند نه‌بوه‌و سه‌رپێچی كردووه.
تابان محه‌مه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه ئاماژه‌ی بۆش ئه‌وه‌كرد؛دوای چه‌ندین جار ئاگادار كردنه‌وه له سه‌رپێچیه‌كانی به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كارگه‌ی ئاكار داده‌خرێت تائه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن جێبه‌جێ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.