وەزارەتی دارایی و ئابوری هه‌رێم بڕیارێکی نوێی دەرکرد

تایبه‌ت به‌فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست


بە گوێرەی نوسراوێکى وەزارەتى دارایى و ئابورى کەواژووی ئاوات جه‌ناب  وەزیری دارایی و ئابووری  لەسەرە و بە ژمارە 12 لە رۆژی  3 ى 10 ى 2019 ده‌رچووه‌ كه‌ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كراوه‌ كه‌تێیدا هاتووه‌ ،   بۆ گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەری گرێبەست مەرجە لەسەر بنەمای پڕۆسەی هاوسەرگیری بێت یان شوێنی نیشتەجێبوونی لەدوای پڕۆسەی هاوسەرگیری دووركەوتبێتەوە لە شوێنی كاركردنی و گرێبەستی هاوسەرگیرییەكە لەناو هەمان ساڵی دارایی یان ساڵی دارایی پێشتر بێت. 


له‌به‌شێكى دیكه‌ى نووسراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەشکراوە، كە گواستنەوەی ڕاژە لەچوارچێوەی میلاكی هەمان وەزارەت بێت.


 

 

 

 

شوان عزيز