پاله‌وانێتى كاراتێى یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى خانمان به‌رێوه‌ده‌چێت

له‌پارێزگای هه‌له‌بجه‌


به‌چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رستى یه‌كێتى ناوه‌ندی كاراتێى كوردستان رۆژى هه‌ینى 22 ى 11 ى 2019  پاله‌وانێتى كاراتێی یانه‌كانى كوردستان  به‌رێوه‌ده‌چێت


یه‌كێتى ناوه‌ندی كاراتێی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌پاله‌وانێتیه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستى خانمان بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كانه‌ و  له‌كاتژمێر 9:30 ی به‌یانى ركابه‌رییه‌كانى پاله‌وانێتیه‌كه‌ له‌هۆلی نێوده‌وله‌تى زانكۆی هه‌له‌بجه‌  به‌به‌شداری 9 یانه‌ ده‌ستپێده‌كات و   تادره‌نگانى ئێواره‌ى هه‌مان رۆژى ئاماژه‌ پێكراو به‌رده‌وام ده‌بێت له‌نێوان یاریزانانى به‌شداربووی پاله‌وانێتیه‌كه‌ له‌یانه‌كانى كوردستاندا له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى پله‌كانى پێشه‌وه‌ و پاله‌وانى بوونیان له‌پاله‌وانێتى كاراتێى یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى خانماندا 

11