هه‌فته‌ی داهاتوو باران بارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه
20/11/2019 - 11:51
پێگه‌ی كه‌شناسی www.accuweather.com ئه‌مریكی كه تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وای جیهان پێشبینی كردووه له‌كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو باران بارین له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه.
پێگه ئه‌مریكییه‌كه پێشبینی كردووه هه‌فته‌ی داهاتوو له رۆژانی چوارشه‌مه 27/11/2019 و پێنح شه‌ممه 28/11/2019 و هه‌ینی 29/11/2019 باران بارین له‌شاری هه‌ولێر ده‌ست پێبكاته‌وه.

هه‌روه‌ها له شاره‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك و دهۆك له رۆژانی پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینی 28 /11/2019 - 29/11/2019 باران بارین بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام بێت.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
- Log in to post comments