به‌ڤیدیۆ.. بازرگانێك له‌ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكدا سواڵكه‌رێكی به‌ ده‌مانچه‌ كوشت

له‌ رێگای كامیرای چاودێرییه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌

سواڵكه‌رێك ،كه‌سێك له‌ ناوه‌ڕاستی شاری نیترۆی وڵاتی به‌رازیل بێزار ده‌كات و بازرگانه‌كه‌ش ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێ و دوو فیشه‌ك له‌سواڵكه‌ره‌كه‌ ده‌دات و ده‌یكوژێت.

دوای دوو رۆژ له‌ رووداوه‌كه‌ له‌ رێگای كامیرای چاودێرییه‌وه‌ بارزگانه‌كه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت.

پۆلیس له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێت: تۆمه‌تباره‌كه‌ بازرگانێكی مام ناوه‌نده‌و مۆڵه‌تی چه‌كی هه‌یه‌ ، به‌ڵام بۆی هه‌یه‌ ته‌نها له‌ماڵه‌وه‌ به‌كاری بهێنێ، نه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵیبگرێ.

پۆلیس ده‌شڵێت: به‌پێ یاسا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌هۆی ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌وه‌ 25 ساڵ سزای به‌ندكردنی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ئه‌لعه‌ره‌بییه‌