به‌ ڤیدیۆ.. بزانه‌ ئۆتۆمبێلێك چۆن  كۆمپانیا به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كه‌ی شه‌رمه‌زار ده‌كات

ئه‌وكاته‌ی له‌به‌رده‌م خه‌ڵك و میدیاكان تاقیكرایه‌وه‌، به‌ ئاسانی جامی پێشه‌وه‌ی شكا

ئیلۆن ماسك، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا، به‌ بڕوا به‌خۆبوونه‌وه‌ داوای له‌ یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی كرد پارچه‌یه‌ك كانزا بكێشێت به‌ جامی ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌كه‌یان چونكه‌ ناشكێت، به‌ڵام به‌ یه‌ك پیاكێشانی جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌ شكاو بووه‌ هۆی شه‌رمه‌زاری بۆ كۆمپانیاكه‌یان.

ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێله‌ بچووكه‌ی شه‌رمه‌زاریی بۆ كۆمپانیاكه‌ لێكه‌وته‌وه‌ نوێیه‌ و ناوی (Cybertruck) و كاره‌باییه‌ و جۆرێكی ناوازه‌یه له‌ رووی دیزاین و ته‌كنه‌لۆژیاوه‌، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی له‌به‌رده‌م خه‌ڵك و میدیاكان تاقیكرایه‌وه‌، به‌ ئاسانی جامی پێشه‌وه‌ی شكا، هه‌رچه‌نده‌ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه‌ هه‌وڵیدا پاساوی بۆ بهێنێته‌وه‌ و داوای له‌ یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی كرد كانزاكه‌ بكێشێت به‌ جامی پشته‌وه‌دا، به‌ڵام ئه‌ویش وه‌ك جامی پێشه‌وه‌ شكا و به‌ڕێوه‌به‌ری دیزاینیشی خسته‌ هه‌ڵوێستێكی ناخۆش و شه‌رمه‌زارییه‌وه‌.

ئیلۆن ماسكیش هه‌وڵی پاساودانی دا و له‌وكاته‌ی ئاماده‌بووان پێده‌كه‌نین  وتی “پێده‌چێت پێداكێشانه‌كه‌ هه‌ندێك به‌هێز بووبێت بۆیه‌ ئه‌وه‌ روویدا”.

سه‌رچاوه‌/  ته‌با

كوردستان تیڤی/ كامران