مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە نەوزاد قادر دەکات

ھاوبەشی خەمتانین


خەمباربووین بە بیستنی هه‌واڵی كۆچی ناوادەی کاکە(دەوران)ی کوڕتان

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوە و تەواوی خانه‌واده بەڕێزەکەتان‌ و خزم و دۆستان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و ھاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گه‌وره داواکارین‌ سەبووری و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.

اناللە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان