بارسلۆنه‌ سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر خیمیكى رووسی تۆماركرد

له‌خولی باسكه‌ى یانه‌كانى ئه‌وروپا

له‌ گه‌ری دوازده‌هه‌مینی خولی باسكه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی بارسلۆنه‌ی ئیسپانی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی خیمیكی رووسی به‌ده‌ست هێنا

له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ به‌هێزه‌وه‌ ده‌ستیان به‌یاری كردن كردو یاریزانان له‌ هه‌ولی تۆمار كردنی خاله‌كان بوون ، بۆیه‌  له‌ زۆربه‌ی كاتی یاری ئه‌نجامه‌كه‌ له‌یه‌كتری نزیك بوو به‌لام له‌ نیوه‌ی دووه‌م و له‌ ماوه‌ی چواره‌م یاریزانانی بارسلۆنه‌ به‌رابه‌رایه‌تی یاریزان نیكۆلا میرۆتیتش كه‌ به‌ته‌نها بیستو هه‌شت خالی له‌یاریه‌كه‌ تۆمار كرد توانیان سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ی خیمك تۆمار بكه‌ن به‌ئه‌نجامی سه‌دو دوو خال به‌رامبه‌ر به‌ نه‌وه‌تو چوار خال یاریه‌كه‌ ببه‌نه‌وه‌ .