Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:29

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رووداوه‌که‌ی شەوی رابردوو ئیدانه‌ ده‌کات

ئەوانەی دەستڕێژی گولـلەیان لە خۆپیشاندەرانی بەغدا كردووە دەبێت دەستگیر بكرێن
کوردستان TV
100%

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هاتووه‌ ده‌ڵێت: ئەوانەی دەستڕێژی گولـلەیان لە خۆپیشاندەرانی بەغدا كردووە دەبێت دەستگیر بكرێن.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق ئەمڕۆ شەممە 8ی 12ی  2019 راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند ئەركی حكوومەتە خۆپیشاندەران بپارێزێت، دەبێت خۆپیشاندەران مافی ئەوەیان هەبێت ڕای خۆیان دەرببڕن بەبێ ئەوەی تووشی هیچ مەترسی و ئازارێك ببنەوە.

لە بەیاننامەیەکیدا، ئەو کارە توندوتیژییە وەحشیگەرییانەی شەوی رابردوو بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامدرا  ترسناک و تۆقێنەر بوو، پێویستە خۆپیشاندەران مافی دەربڕینی خواستەکانی خۆیان هەبێت بەبێ رووبەڕووبوونەوەی هیچ مەترسیەک، لەسەر حکومەتی عیراقیش پێویستە پارێزگاریان لێ بکات.

لە بەیاننامەکەدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوای لە حکومەتی عیراقیش کردووە هەنگاوی زیاتر بنێت بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی شەوی رابردوو بکات.

بەیاننامەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو لە پردی سنەکی بەغدا، لەناو چەند ئۆتۆمبێلێکی نەناسراو تەقە لە خۆپیشاندەران کرا و بەهۆیەوە 21 خۆپیشاندەر کوژران، دەیانی دیکەش بریندار بوون.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.