فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی هه‌ولێر ، ده‌رگایه‌كی دیكه‌ی كرانه‌وه‌

ته‌كانێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ بزاڤی شانۆ له‌ كوردستان به‌ گشتی و له‌ هه‌ولێر به‌ تایبه‌تی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ، سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌ ١٠ی دیسه‌مبه‌ر ٢٠١٩به‌ هاوكاری خه‌مخۆران و دڵسۆزانی شانۆ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ شانۆ، به‌ به‌شداریی گرووپه‌ شانۆییه‌كانی  ناوه‌خۆی كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌، له‌ هه‌ولێر ساز ده‌كات، كه‌ تیایدا تازه‌ترین كاری جدیی شانۆیی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

ئه‌م فیستیڤاڵه‌، كه‌ بۆ شه‌شه‌م ساڵه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێ، ته‌كانێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ بزاڤی شانۆ له‌ كوردستان به‌ گشتی و له‌ هه‌ولێر به‌ تایبه‌تی، كه‌ ده‌رخه‌ری ئاست و توانا و دیدگای تێڕوانینی هونه‌رییانه‌ی شانۆكارانی كوردستانه‌ له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ پیشاندانی ئاستی وشیاری و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی دامه‌زراوه‌كان و خه‌ڵك پیشان ده‌دات بۆ هونه‌ر، به‌ تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر به‌ میوانانی بیانی، كه‌ به‌ بۆنه‌ی فیستیڤاڵه‌وه‌ دێنه‌ هه‌ولێر و وێڕای بینین و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ شانۆ و بواری هونه‌ر له‌ كوردستان، به‌ چاوی دیكه‌یشیانه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ ئه‌و ئارامی و ژینگه‌ گونجاوه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ و جوانیی سروشت و بواری گه‌شتیاری و بازرگانی له‌ كوردستان، كه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ عێراق، كه‌ خاوه‌ن سیاده‌ی ده‌ولییه‌، ئاسمان و رێسمانیان نێوانه‌، به‌مه‌ش دیدگای خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تایبه‌تمه‌ندن به‌ گرنگیدان به‌ ناوچه‌كه‌، بۆ كولتووری كورده‌واریی خه‌ڵك و پێگه‌ی ئه‌ده‌بیات و هونه‌ر و رۆشنبیری و شێوازی حوكمڕانی له‌ كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ ده‌بێ و كوردستان له‌ چاو و له‌ هزری ئه‌واندا گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشبینییان كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش دواجار به‌ قازانجی پرۆسه‌ی حوكمڕانی و ئاینده‌ی كوردستان دێته‌وه‌.

 

Ktv

ئومێد ده‌كه‌م كه‌ ئه‌م شه‌شه‌م فیستیڤاڵه‌ی شانۆی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی كراوه‌ بێ به‌ رووی دونیای ده‌ره‌وه‌ و وێنه‌كه‌مان تیایدا باشتر ببینن. ده‌ستخۆشی زۆریشم بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیارانی فیستیڤاڵه‌كه‌ هه‌یه‌ و هیوادارم ئاماداكارییه‌كانیان له‌ ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌كانمان دابێ و كارێكی زێده‌ جوان پێشكه‌ش بكه‌ن و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم، هیوای چه‌ند رۆژێكی ئه‌وپه‌ڕی كارمه‌رانیش بۆ ته‌واوی گرووپه‌كانی به‌شدار له‌ ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌خوازم، كه‌ تێیدا به‌شدار ده‌بن و له‌ ئێستاوه‌ ده‌ستخۆشی و به‌خێرهاتنیان ده‌كه‌م.

ن/ فه‌رهه‌نگ غه‌فوور

كوردستان تیڤی/ كامران

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
42,386
گیان له‌ده‌ستدان
1,553
چاکبوونەوە
27,324
تووشبووان
327,580
گیان له‌ده‌ستدان
8,682
چاکبوونەوە
261,757
تووشبوون
31,852,024
گیان له‌ده‌ستدان
976,599
چاکبوونەوە
23,451,644