UN: کوشتنی بە ئەنقەستی خۆپیشاندەران لەلایەن کەسانی چەکدارەوە هیچی کەمترنییە لە وەحشیگەریی لە دژی خەڵکی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی هێرشی سەر خۆپیشاندەرانی عێراق دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی هێرشی سەر خۆپیشاندەرانی عێراق دەکات و رایده‌گه‌ێنێت ،، تەقەکردنێکی بە ئەنقەستی لەمجۆرە هیچی کەمترنییە لە وەحشیگەری. 

جێنین ‌‌هێنیس، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی دەستڕێژیکردنە سەر خۆپیشاندەرانی بەغدا دەکەین. 

جێنین ‌‌هێنیس ئاماژەی بەوە كردووه‌ کوشتنی بە ئەنقەستی خۆپیشاندەرە بێ چەکەکان لەلایەن کەسانی چەکدارەوە هیچی کەمترنییە لە وەحشیگەریی لە دژی خەڵکی عێراق. 

دەشڵێت دەبێت ئەنجامدەران بناسێندرێن و بەبێ دواخستن بە سزای خۆیان بگەیێندرێن. 

داواش لە هێزەکانی عێراق دەکات کە بەبێ درێغیکردن پارێزگاری لە خۆپیشاندەران بکەن و داواش لە خۆپیشاندەران دەکات هاوکاربن تاوەکو خۆپیشاندانەکانیان بە سەلامەتی بەڕێوەدەچن .