سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە ئامیناخانی هاوسەری شەهید محیەدین ڕەحیم دەكات

بە هۆی گیانلەدەستدانی كوڕەكەی "ئاڵان محیەدین ڕەحیم"


ئێوارەی ڕۆژی شەممە 7ـی 12ـی 2019 سەرۆك مەسعود بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی ئامیناخانی هاوسەری شەهیدی سەركردە محیەدین ڕەحیم كرد بە هۆی گیانلەدەستدانی كوڕەكەی "ئاڵان محیەدین ڕەحیم" لە ڕووداوێكی دڵتەزێن لە وڵاتی ئەمەریكا.