تره‌مپ: كیم جۆنگ ئون زۆر شت له‌ده‌ستده‌دات ئه‌گه‌ر دوژمنكارانه‌ مامه‌ڵه‌ بكات

دۆنالد تره‌مپ، هۆشداری دایه‌ كۆریای باكور

دۆنالد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداری دایه‌ كۆریای باكورو رایگه‌یاند،"ده‌بێت چه‌كه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی له‌ناو ببات.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تویته‌ر" هۆشداری دایه‌ كۆریای باكورو جه‌ختیكرده‌وه‌، كه‌ ده‌بێت ئه‌و وڵاته‌ چه‌كه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی به‌ته‌واوی له‌ناو ببات.

تره‌مپ ڕاشیگه‌یاند" ولاتانى چین و رووسیا و ژاپۆن و ناتۆ و ته‌واوی وڵاتانی جیهان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن، كه‌ ده‌بێت كۆریای باكور چه‌كه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی له‌ناو ببات.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكراشی كرد، كه‌ كیم جۆنگ ئون زۆر شت له‌ده‌ستده‌دات ئه‌گه‌ر بێتو دوژمنكارانه‌ مامه‌ڵه‌ بكات و پابه‌ندنه‌بێت به‌ له‌ناوبردنی چه‌كه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی.