27 ته‌ن و 640 كیلۆگرام كه‌رپوچ گه‌ڕێندرایه‌وه‌ ووڵاتی ئێران

به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له‌ پشكنینی كیمیایی تاقیگه‌

كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له‌ په‌ڕه‌ی ڕه‌سمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌لاچیه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند: ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (2019/12/9) هه‌ڵساین به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی (1) بار هه‌ڵگر له‌ كه‌رپوچ به‌ بڕی ( 27 ) ته‌ن (640) كیلۆگرام.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ لایه‌ن كۆمپانیای نیوستاندار و بنكه‌ی كۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمه‌ران وبنكه‌ی تاقیگه‌ی بیناسازی كۆمه‌ڵگای حاجی ئۆمه‌ران پشكنینی تاقیگه‌ی بۆی ئه‌نجام درا به‌ڵام له‌ پشكنینی كیمیایی تاقیگه‌ ده‌رنه‌چوو ، بۆیه‌ له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگا كه‌رپوچه‌كه‌ گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ ووڵاتی ئێران.