نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم لە بەغدا: بودجه‌ش په‌سه‌ند نه‌كرێت ناردنی پشكی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت

مه‌ترسی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نییه‌

نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە بەغدا، ئاشكرای ده‌کات که‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نییه‌ و چاوه‌ڕوانی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی 2020ی عێراقین. 

فارس عیسا، سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە بەغدا به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بودجه‌ی 2020ی عێراق له‌ په‌رله‌مان تێپه‌ڕی نه‌کرد، ئه‌وه‌ مووچه‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و دێت". 

ڕاشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر هاتوو تا کۆتایی ئه‌مساڵ بودجه‌که‌ نه‌توانرا بێته‌ په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ له‌سه‌ر شێوازى پێشووی 2019 ده‌ڕۆین و وه‌ک خۆی مووچه‌که‌ له‌به‌غداوه‌ دێت تا ئه‌و کاته‌ی دێته‌ په‌رله‌مان و په‌سه‌ند ده‌کرێت". 

حکوومەتی عێراق مانگانە برِی 454 ملیار دینار وەک مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.